جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی تورکیای کردووه و له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ئێران و تورکیا له سه‌ر پێویستی ڕاگرتنی یه‌کپارچه‌یی عێڕاق و سوریا هاوده‌نگن و ڕێگه ناده‌ن هیچ چه‌شنه گۆڕانکاری یه‌ک له ئه‌و باره‌ویه‌وه ئه‌و دووڵاته تێک بدات.
دوای چوارساڵ جیاوازی له نێوان ئێران و تورکیا سه‌باره‌ت به سوریا که بوو به هۆی لاوازی پێوه‌ندی یه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته‌دا، ئه‌وه یه‌که‌م جاره که ئه‌و دوو وڵاته سه‌باره‌ت به یه‌ک له بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به سوریاوه هه‌ڵوێستی هاوشێوه ده‌گرن.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که ڕاگه‌یاندنی فێدڕالیسم له لایه‌ن کورده‌کانی سوریا و هاوپه‌یمانانیان چ کاریگه‌ڕی یه‌کی له سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که داده‌نێت که ده‌بێته هۆی ئه‌وه ئێران و تورکیا دژایه‌تی خۆیان له پێوه‌ندی سوریادا وه‌لابنێن و ئاوا هه‌ڵوێستی هاوشێوه بگرن؟
به پێی کێشه‌کانی ناوخۆیی ئێران و تورکیا و قه‌یرانه‌کانی گشتگیری ناوچه‌که، ئه‌و دوو وڵاته چه‌ند توانا و ئامرازی پێویستیان بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه نوێیه‌که‌ی کوردان له سوریا هه‌یه؟
له چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌ت دا، ئه‌م پرسیاره‌مان له گه‌ڵ به‌ڕێزان دوکتور هاشم ئه‌حمه‌دزاده، مامۆستای زانکۆ له سوئێد و کاک ئاواره‌ی وڵات، چاودێری سیاسی کاروباری تورکیا تاوتۆ کردووه.