Accessibility links

هەردوو سەرۆکی ئێران و توکیا کۆدەبنەوە


دەزگای هەواڵی ئێرانی " ئیرنا" ڕایگەیاند حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران و هاوتا تورکەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕێککەوتن بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و شەڕی دژی تیرۆر.

شایەنی باسە تاران و ئەنقەرە هەردووکیان پاڵپشتی لە دوو لایەنی جیاواز دەکەن لە شەڕی سوریادا، ئێران پاڵپشتی لە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد دەکات لە کاتێکدا تورکیا پاڵپشتی لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات.

مانگی پێشوو ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی تورکیا مولود چاوس ئۆغڵو ئێرانیان تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵ دەدات گێرەشێوێنی بنێتەوە لە سوریا و عێراق.

هەروەها ئیرنا لەسەر زاری ڕوحانییەوە بڵاویکردۆتەوە کە وتویەتی "ئێران پشتیوانی لە یەکگرتوویی وڵاتانی ناوچەکە دەکات بەتایبەتی عێراق و سوریا." پـێدەچێت ئەم لێدوانەی ڕوحانی وەڵامدانەوەیەک بێت بۆ ئەنقەرە.

بەڵام چاوس ئۆغلو لە چاوپێککەوتنێکیدا لەگەڵ دەزگا هەواڵییەکەی ئێراندا وتی ئێمە پێی دەزانین کاتێک کە هەوڵی کودەتای سەربازیی درا لە وڵاتەکەماندا ئێران پشتیوانی لە حکومەتەکەمان کرد و هەموو ساتەکانی ئەو شەوە لەگەڵماندا مانەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG