Accessibility links

ئێران: لە سێدارەدانی کەسێک بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ هەواڵگری ئەمەریکا


وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری لە ئێران وتی دادگا فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ کەسێک دەرکردووە کە سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا سی ئای ئەی کردووە و هەوڵیداوە زانیاری سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران بگوازێتەوە.

دەزگای هەواڵی فارس لە زاری وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران غوڵام حسێن ئیسماعیلەوە بڵاویکردەوە " ئەمیر ڕەحیم پور دادگاییکرا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ سی ئای ئەی و بڕە پارەیەکی زۆری وەرگرتووە و هەوڵیداوە هەندێک لە زانیارییەکان سەبارەت بە بابەتی ناوەکیی ئێران بگوازێتەوە بۆ دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا، فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەرکراوە و بەمزووانەش جێبەجێکردنی لە سێدارەدانەکە دەبینن."

ئیسماعیلی وتیشی سزای هاوشێوە دەرکراوە بۆ دوو کارمەندی دامەزراوەیەکی خێرخوازی کە بە هەمان شێوە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن تۆمەتبار کراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG