Accessibility links

کاربەدەستێکی ئێران دەڵێت تا ئێستا ئەو وڵاتە ١،٠٠٠ سەربازی لە سوریادا کوژراون


کوژراوانی سوپای پاسدارانی ئیران لە سوریا دا
کوژراوانی سوپای پاسدارانی ئیران لە سوریا دا

کاربەدەستێکی ئێران سێ شەمە گوتی زیاتر لە ١،٠٠٠ سەربازی وڵات لە سوریا دا کوژراون دوای ئەوەی تاران بڕیاری دا لە شەڕی نێوخۆیی سوریا دا پشتیوانی لە حکومەتی بەشار ئەسەد بکات.

ئیران لە وەتا سەرەتای شەڕ لە سوریا سەربازی بۆ شەڕ ناردووە، کە ئەو شەڕە زیاتر لە پێنج ساڵە درێژەی هەیە. بەڵام ژمارەی سەربازانی کوژراوی ئێران لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لە نەکاو زیادی کردووە، واتا لە ٤٠٠ سەرباز لە مانگی جولای بۆ ١،٠٠٠ سەرباز زیادی کردوە.

بەرپرسی بونیادی شەهیدانی ئێران، محەمەد عەلی شاهیدی مەحەلاتی، وتەکەی لە لایەن ئاژانسی پەیامنێری تەسنیم هێنراوە کە گوتی، "ئێستا ژمارەی شەهیدانی ئێران وەک پارێزەرانی گومبەز لە ١٠٠٠ کەس تێدەپەڕێت."

سەربازانی ئێران وەک "پارێزەرانی گومبەزان" ناویان دەهێنرێت چونکە ئەوان بەڕوالەت شەڕێ توندڕەوانی سونی، وەک ملیتانەکانی داعش دەکەن، بە ئەو ئامانجەی پشتیوانی لە گومبەزەکانی شیعە لە سوریادا بکەن.

لە دەمێکدا گەلێک لە ئەو سەربازانەی کە ئێران ناردوونی خەڵکی ئێرانن، هەروەها ئێران سەربازانی ئەفغانی و پاکستانیش مەشق پێ دەدات بۆ ئەوەی شان بە شانی لەشکری بەشار ئەسەد شەڕ بکەن.

ئەم ڕاگەیاندنەی زیاد بوونی کوژراوانی ئێران لە دەمێکدا دێت کە هێرشی هەوایی ئەسەد بۆ سەر شاری حەلەب هەروا درێژەی هەیە کە گرووپەکانی مافەکانی مرۆڤ دەترسن دۆخەکە لە ئەو شارەدا بەرەوخراپتربوون بڕاوت.

XS
SM
MD
LG