Accessibility links

ئێران بەردەوام دەبێت لە ناردنی ڕاوێژکاری سەربازی بۆ سوریا


فەرماندەیەکی پاسەوانانی ئێران وتی ئێران بەردەوام دەبێت لە ناردنی ڕاوێژکاری سەربازی بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی بەشار ئەسەد.

لە ساڵی 2012 ەوە ئێران ڕاوێژکاری سەربازی دەنێرێت بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی بەشار ئەسەد بەڵام لەسەرەتاوە بە ئاشکرا ڕاینەگەیاندبوو ئەرکیان چیە، بەڵام کاتێک هاوکارییە سەربازییەکانی ئێران بۆ سوریا زیادی کرد و کوژراوانی ئێران زیادییان کرد لە سوریا کاربەدەستان ئیتر زیاتر بە ئاشکرا باسیان لێوەکرد.

دەزگای هەواڵی فارس لەزاری سەرکردەی پاسەوانانی ئێران محمد پاکپورەوە بڵاوی کردەوە " ڕاوێژکارییەکە تەنها بۆ نەخشەکێشان نیە بەڵکوو بۆ تەکنیک و تاکتیکیشە." وتیشی " وە لەبەر ئەمە هێزەکان دەبێت لەناو شەڕدا بوونیان هەبێت."

وتیشی " بەردەوام دەبین لە ڕاوێژکاریمان هەتاکوو ئەو کاتەی سورییەکان پێویستیان بێت."

شایەنی باسە کاربەدەستێکی ئێران ساڵی پێشوو وتی زیاتر لە 1000 ئێرانی لە شەڕی ناوخۆی سوریادا کوژراون، لەو کوژراوانەشدا فەرماندەی باڵای پاسەوانانی ئێرانیشیان تێدابووە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕاگەیاندنی ئێران.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG