Accessibility links

ئێران: پێکهێنانی هێزێکی نوێ بە پشتیوانی ئەمەریکا لە ناو سوریادا جەنگەکە بەتینتر دەکات


ئێران ڕایگەیاند پێکهێنانی هێزێکی نوێ بە پشتیوانی ئەمەریکا لە ناو سوریادا ئاگری جەنگەکە بەتینتر دەکاتەوە.

ئەم کاردانەوەیەی ئێرانیش سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی نوێی سنورپارێز لە سوریادا بە هەمان شێوەی کاردانەوەکانی هەریەک لە وڵاتانی سوریا و تورکیا و ڕوسیا بوو.

ڕۆژی یەکشەممە هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند لەگەڵ لایەنەکانی هاوپەیمانی ئەمەریکا لە سوریادا کاردەکەن بۆ پێکهێنانی هێزێکی نوێی سنورپارێز بە سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە تایبەتی کوردەکان.

بەشر ئەسەدی سەرۆکی سوریا بەڵێنیدا ئەو هێزە نوێیە بڕوخێنێت و هێزەکانی هاوپەیمانان لە وڵاتەکە دەربکات. هەروەها ڕوسیا کە هاوپەیمانی سەرەکی سوریایە وتی پلانەکەی ئەمەریکا پلانگێڕانێکە بۆ دابەشکردنی سوریا و ئەوەش کە بەشێک لە خاکی سوریا بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمی وتی ئەو هێزە گرژییەکانی سوریا زیاتر دەکات. جێی ئاماژەیە ئێران لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ناوخۆی سوریاوە پشتیوانی لە ڕژێمەکەی ئەسەد دەکات لەڕێی ڕەوانەکردنی چەک و سەربازەوە دژی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لە وڵاتەکەدا.

دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری قاسمیەوە بڵاویکردەوە " ڕاگەیاندنی هێزێکی نوێی سەر سنوور لەلایەن ئەمەریکاوە دەست وەردانێکی ڕوون وئاشکرایە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەدا."

هەروەها قاسمی داوای لە هەموو هێزەکانی ئەمەریکا کرد وڵاتەکە بەجێ بهێڵن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG