Accessibility links

ڕابەری باڵای ئێران 10,000 کەس لە زیندانەکان ئازاد دەکات


ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی 10,000 بەندکراو ئازاد دەکات بە زیندانییە سیاسییەکانیشەوە.

کەناڵی فەڕمی ئێران لە زاری وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران غولام حوسەین ئیسماعیلیەوە بڵاویکردەوە " ئەوانەی ئازاد دەکرێن ناگەڕێنەوە بۆ زیندان، نزیکەی نیوەی ئەو کەسانەش کە بەهۆی بابەتی ئاسایشەوە بەندکراون ئازاد دەکرێن."

ڕۆژی سێشەممە ئیسماعیلی وتی ئێران بۆ ماوەیەکی کاتی 85,000 کەسی لە زیندانەکان ئازاد کردووە، بە زیندانیە سیاسیەکانیشەوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئیسماعیلی وتی " ئەو کەسانەی کە سزاکانیان لە پێنج ساڵ کەمترە و بەهۆی بابەتی ئاسایشەوە زیندانیکراون، بڕیارەکە دەیانگرێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG