وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی 2016 زاینی ، که ڕۆژی چوارشه‌مه بڵاوی کرده‌وه و سه‌باره‌ت به ئه‌و حکومه‌تانه‌ی له پله‌ی جیهانی دا پشتیوانی له تێرۆرزم ده‌که‌ن، ناوی حکومه‌ته‌کانی ئێران، سوریا و سودانی هێناوه.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به حکومه‌تی ئێرانه:
ئێران که له ساڵی 1984ه‌وه وه‌ک وه‌ڵاتێکی پشتیوانی تێرۆریزمه، له ساڵی 2016ش هه‌روا کرداری پێوه‌ندیدار به تێرۆرستی له نێویاندا پشتوانی کردن له حیزب ئه‌ڵا، گرووپه‌کانی تێرۆرستی له غه‌زه، و گرووپی جۆراوجۆر له سوریا، عێڕاق، و سه‌رانسه‌ری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا درێژه پێداوه. ئێران هێزی قودسی سه‌ر به سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ جێبه‌جێکردنی ئامانجه‌کانی ڕێبازی ده‌ره‌وه، دابین کردنی کرداره‌کانی زانیاری نه‌هێنی، و خوڵقاندنی ناسه‌قامگیری له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به کارهێنا. ئێران دانی پێ داهیناوه که هێزی قودس له شه‌ره‌کانی نێو عێڕاق و سوریا دا تێکه‌ڵاوی هه‌بووه و هێزی قودس شێوازێکی سه‌ره‌کی ئێران بۆ ئاماده کردن و پشتیوانی کردنی تێرۆرستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.
ئێران له 2016دا، پشتیوانی له گرووپه‌کانی جۆربه‌جۆری تێرۆرستی شیعه‌ی عیراق کرد، له نێوان دا که‌تائب حیزب ئه‌ڵا، وه‌ک به‌شێک بۆ شه‌ڕ له گه‌ڵ داعش له عێراق و به هێزکردنی رژیمی ئه‌سه‌د له سوریادا پشتیوانی کردووه. ئێران رژیمی سوریا وه‌ک هاوپه‌یمانێکی زۆرگرنگ، و هه‌روه‌ها سوریا و عیراق وه‌ک ده‌روازه‌یه‌کی گه‌لێک گرنگ بۆ دابینکردنی چه‌ک بۆ حیزب ئه‌ڵا، وه‌ک هاوکارێکی سه‌ره‌کی تێرۆرستی ئێران، سه‌یر ده‌کات. ئیران هه‌م له ڕێگای هاسانکاری کردن و هه‌م ناچار کردن، ئه‌ویش به شێوازی دارایی یان فریودان به مه‌سه‌لی خانوو، به تایبه‌تی شه‌رکه‌رانی شیعه‌ی ئه‌فغانستان و پاکستان له ئه‌و سه‌رکوت کردنه‌دا به‌شداری بکه‌ن که رژیمی ئه‌سه‌د گرتوویه‌ته به‌ر. ملیتانه‌کانی شیعه‌ی عێراق که ئیران پشتیوانیانه مافه‌کانی مرۆڤیان به تایبه‌تی له دژی مه‌ده‌نێکانی سونی به توندی پێ شێل کردووه و هێزه‌کانی ئێران به ئوتوموبیله‌کانی زرێپۆش، تۆپخانه و فڕۆکه‌کانی بێ فڕۆکه‌وان ڕاسته‌وخۆ له کرداره‌کانی ملیتانی له سوریا پشتیوانی له سوریا کردووه.
له وه‌تا کۆتایی شه‌ری ئیسڕایل و حیزب ئه‌ڵا له 2006، ئێران، هه‌زاران، ڕاکێت، موشه‌ک، چه‌کی بچووکی بۆ حێزب ئه‌ڵلا دابین کردووه که ڕاسته‌وخۆ پێ شێلکردنی بڕیاری 1701ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه. ئێران پشتیوانێکی زۆری دارایی بۆ حێزب ئه‌ڵا له لوبنان دابین کردووه و هه‌زران شه‌رکه‌ری ئه‌و گرووپه‌ی له که‌مپه‌کان له ئیران دا مه‌شق پێدیتوون. ژماره‌یه‌کی زۆر له شه‌ڕکه‌رانی حیزب ئه‌ڵلا له سوریا بۆ پشتیوانی له ڕژیمی ئه‌سه‌د و پشتیوانی کردن له کرداره‌کان بۆ سه‌ر داعش له عیراق دا به کارهاتوون. هه‌روه‌ها حیزب ئه‌ڵلا چه‌ندین هێرشی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی به‌رگری ئیسڕایل له 2016 له سنووری لوبنان و ئیسڕایل دا ئه‌نجامدان.
ئێران له ڕووی مێژوویی چه‌ک، مه‌شق پێکردن، و دانی پاره به حێزب ئه‌ڵلا و گرووپه‌کانی دیکه‌ی تێرۆرستی ته‌رخان کردووه، له نیوان دا جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینی و فه‌رمانده‌ری گشتی به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستین ده‌گرنه‌وه. ئه‌و گرووپانه‌ی تێرۆرستی فه‌له‌ستینی چه‌ندین هێرشی مه‌رگهێنه‌رانه‌یان له غه‌زه و که‌ناری ڕۆژئاو ئه‌نجام داوه، وه‌ک هێرشه‌کان بۆ سه‌ر مه‌ده‌نێکانی ئیسڕایل و هێزه‌کانی ئاسایشی میسر له دوڕگه‌ی سینایی.
ئێران چه‌ک، یارمه‌تی دارایی، مه‌شق پێکردنی به گرووپه‌کانی ملیتانی شیعه به‌حرێن دابین کردووه که چه‌ندین هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی به‌حرێن ئه‌نجام داون. له 6ی مانگی 1ی، 2016، کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی به‌حرێن شانه‌یه‌کی تێرۆرستییان هه‌ڵوه‌شاند که په‌یوه‌ندی به هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئێرانه‌وه هه‌بوو، و خه‌ریکی ئه‌نجام دانی چه‌ندی هێرشی له ڕێگای بۆمب له سه‌رانسه‌ری وڵات بوو.
حکومه‌تی ئێران خاوه‌نی پڕوگرامیکی هیرشی تێرۆرستی بۆ سه‌ر تۆره‌کانی کامپیوتر هه‌یه که پشتیوانی له ئه‌و جۆره هێرشه بۆ سه‌ر حکومانی بیانی و ناوه‌نده‌کانی که‌رتی تایبه‌تی ده‌کات.
ئێران هه‌روا ئاماده نیه که ئه‌ندامانی پایه بڵندی ئه‌لقاعیده بخاته به‌ر ده‌م داد و هه‌روا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که ده‌ست به سه‌ری کردوون نایه‌ویت به ئاشکرا بیانناسێنێت. لانی که‌م له‌وه‌تا 2009وه، ئێران ڕیگای ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده داوه که به خاکی ئێران دا هاسانکاریان بۆ بڕه‌خستیت و له توانایان دایه که‌وه‌ک ڕێگایه‌کی سه‌ره‌کی هه‌م شه‌رکه‌ران و هه‌م پاره بۆ باشوری ئاسیا و سوریا ڕابگوێزن.