Accessibility links

ئێران هەرگیز داوای یارمەتی لە ئەمەریکا ناکات لە شەڕی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنادا


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوی وتی ئێران هەرگیز داوای یارمەتی لە ئەمەریکا ناکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی پێشنیارەکانی ئەمەریکای بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئێران ڕەت کردۆتەوە. تا ئێستا لە ئێران 58,226 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و 3,063 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

موسەوی وتی " ئێران هەرگیز داوای یارمەتی لە ئەمەریکا نەکردووە و هەرگیزیش داوای ناکات لە شەڕی دژ بە ڤایرۆسەکەدا. بەڵام پێویستە ئەمەریکا سزا تاکلایەنە نایاساییەکانی سەر ئێران لاببات."

بەرپرسانی ئێران دەڵێن سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکە کۆسپی خستۆتە بەردەم هەوڵەکانیان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، هەروەها داوایان لە وڵاتانی دیکە و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە داوا لە ئەمەریکا بکەن سزاکانی سەر تاران لاببات.

موسەوی وتی " ئەوان ( ئەمەریکا ) هەوڵدەدەن تاران ناچار بکەن ڕازی ببێت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG