Accessibility links

وەزیری بەرگری ئێران: هیچ وڵاتێک ناتوانێت هەڕەشەی سەربازیی لە ئێران بکات


وەزیری بەرگری ئێران ئەمیر حاتەمی

دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری وەزیری بەرگری وڵاتەکە ئەمیر حاتەمییەوە بڵاویکردەوە هیچ هێزێکی دەرەکی ناتوانێت هەڕەشەی سەربازیی لە ئێران بکات، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە.

حاتەمی وتی " ئەمڕۆ بە لەبەرچاوگرتنی توانا بەرگرییەکانی وڵاتەکەمان ئێمە لە بارودۆخێکداین کە ناتوانرێت هەڕەشەی سەربازیی لە ئێران بکرێت لەلایەن هێزە دەرەکییەکانەوە."

حاتەمی ئاماژەی بە سوپای ئێراندا لەبەرەنگاربوونەوەی " کافرەکان" ی ناو عێراق و سوریا و وەکو نوێترین دەستکەوتەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ناودێری کرد. زۆر کات بەرپرسانی ئێرانی توندڕەوان بە کافر ناودێر دەکەن.

حاتەمی وتیشی ئێران بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی بەرنامە موشەکییەکەی. سەرۆکی ئەمەریکاش دانۆڵد ترامپ ئاماژەی بەوەدابوو کە هیچ بەندێک نیە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا سنوورێک بۆ پەرەپێدانی بەرنامە موشەکییەکەی ئێران دابنێت و ئەوەش یەکێک بوو لەو هۆکارانەی کە وای لە سەرۆک ترامپ کرد لە ڕێکەوتنەکە بکشێتەوە.

دەزگای هەواڵی فارسی ئێرانی لە زاری حاتەمییەوە بڵاویکردەوە " ڕۆژ بە ڕۆژ توانا بەرگرییەکانمان زیاد دەکەین و بەپێی ئەو کاتەی کە دیاریمان کردووە پەرە بە موشەکەکانمان دەدەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG