Accessibility links

ئێران بەڵێن دەدات هێزەکانی لە سوریادا بهێڵێتەوە


سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران محەمەد عەلی جەعفەری

سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران وتی ئێران هێزەکانی لە سوریادا دەهێڵێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسڕائیل هەڕەشەی ئەوەی کرد بەردەوام دەبێت لە بە ئامانجکردنی ئێران لە سوریادا ئەگەر هاتوو هێزەکانی لە سوریادا نەکشێنێتەوە.

ڕۆژی سێشەممە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هێرشکردنە سەر ئێرانیەکان لە سوریادا و هۆشیاریدا لەسەر ئەوەی " پێویستە بەخێرایی لە سوریا بکشێنەوە چونکە بەردەوام دەبین لە پەیڕەویکردنی ئەو سیاسەتەمان."

دەزگای هەواڵی تەڵەبەی ئێرانی لە زاری سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران جەنەڕاڵ محەمەد عەلی جەعفەرییەوە بڵاویکردەوە " کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو ڕاوێژکارە سەربازییەکانی و هێزەکانی و چەکەکانی لە سوریادا دەهێڵێتەوە."

جەعفەری هەڕەشەکانی ئیسڕائیلی بە گاڵتە ناودێر کرد و هۆشیاریدایە حکومەتی ئیسڕائیل " یاری بە کلکی ئەسەد " نەکەن.

وتیشی " دەبێت بترسن لەوەی ڕۆژێک دێت موشەکەکانمان بە ئاڕاستەی ئێوە دێن و بەسەر سەرتاندا دەکەونە خوارەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG