Accessibility links

ئێران دەڵێت ئەو هاوڵاتیە سویدییەی کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستبەسەرکراوە ڕەنگە ڕووبەڕووی تۆمەتی دیکە ببێتەوە


مەسعودی ستایشی
مەسعودی ستایشی

وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران مەسعود ستایشی دەڵێت ئەو هاوڵاتییە سویدییەی کە لە ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستبەسەرکراوە ڕەنگە ڕووبەڕووی تۆمەتی دیکەش ببێتەوە.

دەزگای هەواڵی ئیرنای ئێران لە مانگی حەوتدا بڵاویکردەوە گومانلێکراوەکە کە هێشتا ناوی ئاشکرا نەکراوە لە ماوەی گەشتەکانی پێشووتریدا بۆ ئێران لەژێر چاودێری وەزارەتی هەواڵگری ئێراندا بووە، ئەوەش بەهۆی " هەڵسوکەوتە گوماناوییەکانیەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG