لەسەر زاری وەزیری بەرگری ئێران حسێن دەهقانەوە بڵاوکرایەوە دوای هەڕەشەکانی شازادە محمد بن سلێمان کە وتی دەبێت شەڕەکە بگوازرێتەوە بۆ ئێران، حسێن دەهقان وتی هیچ شارێکی سعودیە بەبێ کێشە ناهێڵینەوە جگە لە شوێنە پیرۆزەکان نەبێت ئەگەر هاتوو سعودیە کارێکی گەمژانە بکات.
دەزگای هەواڵی تەسنیم لەسەر زاری دەهقانەوە بڵاویکردەوە " ئەگەر سعودییەکان کارێکی گەمژانە ئەنجامبدەن ئەوا ناوچەکە بەبێ کێشە ناهێڵینەوە جگە لە مەککە و مەدینە نەبێت."
دەهقان لەمیانە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی مەنار ئەم لێدوانانەی دا وەکوو وەڵامدانەوەیەک بۆ شازادە محمد کە ڕۆژی سێشەممە وتبووی هەر ناکۆکییەک ڕووبدات لەنێوان ئێران و سعودیەدا دەبێت لەناو ئێراندا ڕووبدات نەوەک لە سعودیە.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز