Accessibility links

بەرپرسێکی ئێرانی: هاوبەشیی نێوان ئەمەریکا و سعودیە ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکدەدات


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمی

بەرپرسێکی ئێرانی باڵا وتی هاوبەشیی نێوان سعودیە و ئەمەریکا ئارامی و جێگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکدەدات، وتیشی تاران بەردەم دەبێت لە هەوڵەکانی خۆی لە ناوچەکەدا سەرەڕای فشارەکانی واشنتن بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتی ئێرانی.

کەناڵی فەڕمی ئێرانی لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمییەوە بڵاویکردەوە " هاوبەشیی نێوان ئەمەریکا و سعودیە دەبێتە هۆی تێکچوونی ئارامی و جێگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیادبوونی قەیرانەکان لە ناوچەکەدا."

قاسمی سەبارەت بە لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لە بارەی ئێرانەوە وتی " لێدوانەکانی پەمپیۆ پڕوپاگەندەی دووبارەن و هیچ بنەمایەکیان نیە، هەروەها ڕاوێژکاریی ئێرانی لە دوو وڵاتە دراوسێکەدا بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ڕەوشەکە داوای دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG