Accessibility links

سعودیا دەڵێت سەبارەت بە پڕکردنەوەی بۆشایی نەوت ئێران ئەرکی خۆیان بە جێ گەیاندوە


محەمەد بن سەڵمان

شازادەی سعودیا دەڵێت چوونە سەری بایی نەوت نەک لە بەر ئەوەی کە ئێران هەناردە کردنی نەوتی کەم کردۆتەوە

شازادەی سعودی محەمەد بن سەلمان گوتی وڵاتەکەی ئەو بەڵێنییەی بۆ واشنگتن بە جێگەیاندوە کە بۆشایی نەوتی خاوی ئێران لە ماوەی گەمارۆکانی ئێران دا پڕ بکاتەوە.

هەینی ناوبراو گوتی، "ئەو داوایەی کە ئەمەریکای ئاراستەی سعودیا و وڵاتانی دیکەی ئۆپەیکی کرد کە دڵنیا بێت ئەگەر دابین کردنی نەوت لە لایەن ئێرانەوە کەمی هێناوە، ئەو کات ئێمە ئەو بۆشاییە پڕبکەینەوە، و ئەوەش ڕوویدا."

ئەو هەروەها گوتی، "ئەگەر هەڵە نەکەم، ئێران ڕۆژانەی هەناردەکردنی نەوتی تا ٧٠٠٠،٠٠٠ بۆشکە کەم کردوە. سعودیا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ئوپەیک و ئەوانەی کە ئەندام نین، رۆژانە ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بۆشکەیان نەوت بەرهەم هێناوە. کەوابێت ئێمە لە بەرامبەر هەر بۆشکەیەکی ئێران کە کەم بۆتەوە رۆژانە دوو بۆشکە نەوت هەناردە دەکەین و ئێمە ئەرکی خۆمان بەجێگەیاند."

هەروەها شازادەی سعودی گوتی هۆی بەرزبوونەوەی بایی نەوت ئێران نیە.

ئەو گوتی، "باوەڕمان وایە لە بەر ئەو شتانەیە کە لە کانادا، مکزیک، لیبی، ڤێنێزوێلا و وڵاتانی دیکە ڕوودەدات کە ئەوان بایی نەوتیان هەندێک بەرزکردۆتەوە.

ئەو لە وتووێژێک لە گەڵ بلومبرگ گوتی، ئێران ناردنەدەرەوەی نەوتیان تا ٧٠٠،٠٠٠ بۆشکە کەم کردوە و ئێمە ڕۆژانە زیاتر لە ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بۆشکەمان هەناردە کردووە.

هەروەها ئەو جەختی کرد کە ئێستا عەڕەبستانی سعودی ڕۆژانە دەوری ١٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بۆشکە نەوت هەڵدێنجێت و ئەگەر بازار پێویستی بە نەوت هەبێت دەتوانێت نەوتی زیاتر بۆ بازار بنێرێت.

XS
SM
MD
LG