تەلەفیزیۆنی فەڕمی ئێرانی وتی سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی سعودیەی تۆمەتبارکردووە بە تۆمەتی پشتیوانیکردنی تیرۆریستان لە شەڕی یەمەندا.
ڕۆحانی وتی " دەست تێوەردانی سعودیە و پشتیوانیکردنی لە تیرۆریستان لە یەمەن و سوریا بەربەستی سەرەکین لەڕێی باشکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز. سعودیە دەبێت واز لە پشتیوانیکردنی تیرۆریستان بهێنێت."
سعودیە و ئێران لەسەر دەسەڵات ڕکابەرایەتی یەکتری دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و پشتیوانی لە لایەنە ڕکابەرەکان دەکەن لە سوریا و عێراق و لوبنان.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز