ڕاپۆرته‌کانی په‌یامنیری ده‌ڵێن به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ئه‌وه له به‌رچاوده‌گریت ورده ورده هیندیک له ئه‌و داراییانه‌ی ئیران له ده‌ره‌وه‌ی ولات که ده‌ستی به‌ر سه‌ر داگرتوه ئازادیان بکات بو ئه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی له سه‌ر سووک بکات که سه‌باره‌ت به به‌ربه‌ست کردنی پروگرامی ناو‌کی ئیرانه.
ڕاپۆرته‌کان که ئاماژه به کاربه‌دستانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌که‌ن و ناویان ناهێنن دوای وتوویژه‌کانی ئه‌م حه‌وتوه له ژنێف سه‌باره‌ت به پڕۆگرامی جێگای ده‌مه‌ته‌قه‌ی ناو‌کی ئێران دێت که وته بیژی کوشکی سپی جه‌ی کارنی کوتی نیشانه‌یه‌ک له ئاستی جیدی بوون له لایه‌ن ئیرانه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که پێشتر نه‌دیتراوه.
به‌ڵام وته‌بێژی کۆشکی سپی بێرنه‌دێت میهان کوتی که باسی جۆره‌کانی دیاریکراو بۆسووک کردنی گه‌ماروه‌کان هێشتا کاتی نه‌هاتوه. ئه‌و ده‌ڵێت ئێران ده‌بێت له سه‌ر کرداره‌کانی پڕنێوه‌ڕۆک، شه‌فاف و جێگای پشت راست کردن کۆک بیت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بتوانیت به جیدی هه‌نگاوه‌کان بو که‌م کردنه‌وه‌ی گه‌ماروه‌کان له به‌رچاوبگریت.