Accessibility links

ئێران ڕازی دەبێت بە ڕەوانەکردنی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکە بۆ ڕووسیا


دوو بەرپرسی باڵای ئێران و دوو دیبلۆماتکاری ئێران وتیان ئێران بەڵێنیداوە موشەکی زەوی بۆ زەوی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکە بدات بە ڕووسیا، ئەم هەنگاوەش پێدەچێت ئەمەریکا و زلهێزەکانی دیکەی ڕۆژئاوا توڕە بکات.

ڕێکەوتنەکە لە 6 ی مانگی 10 واژۆ کراوە کاتێک جێگری یەکەمی سەرۆکی ئێران موحەمەد موخبەر و دوو بەرپرسی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران و بەرپرسێکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران سەردانی مۆسکۆیان کرد و لەگەڵ ڕووسیادا باسی گەیاندنی ئەو چەکانەیان کردووە.

یەکێک لە دیبلۆماتکارە ئێرانیەکان کە ئاگاداری گەشتەکەی ئێرانییەکانە بۆ ڕووسیا وتی " ڕووسییەکان داوای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زیاتر و موشەکی باڵیستیکییان کرد، بەتایبەتی موشەکی فاتیح و زوڵفەغار."

بەرپرسێکی ڕۆژئاوا کە ئاگاداری بابەتەکەیە ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و وتی ڕێکەوتنێک هەبووە لە نێوان ڕووسیا و ئێراندا بۆ دابینکردنی موشەکی باڵیستیکی مەودا کورتی زەوی بۆ زەوی، بە زوڵفە‌غاریشەوە.

یەکێک لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە ئێران ڕازی بووە بیدات بە ڕووسیا شاهید – 136 بووە. فڕۆکەکە لە کاتی بەرکەوتندا خۆی دەتەقێتەوە بە " کامیکازی " ناسراوە.

فاتیح – 110 و زوڵفەغار موشەکی باڵیستیکی مەودا کورتی ئێرانین و دەتوانن لە 300 بۆ 700 کیلۆمەترەوە ئامانجەکانیان بپێکن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG