Accessibility links

ڕاوێژکاری خامنەئی پێشوازیی لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان ڕوسیا و ئێران دەکات


عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران
عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ پێشوازیی لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان وڵاتەکەیی و ڕوسیای کرد، ئەم سەردانەش لە هەڵمەتێکی سیاسیی ئێراندا دێت لەکاتێکدا خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سزاکانی ئەمەریکا.

ویلایەتی ڕەخنەی لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ گرت و وتی " ڕەفتارە بڕوا پێنەکراوەکانی وای کردووە پەیوەندییە توندوتۆڵەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ گرنگتر ببێت."

جێی ئاماژەیە لە مانگی پێنجدا ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کشایەوە و ئەمەریکا دەڵێت واشنتن هەموو سزاکان دەسەپێنێتەوە بەسەر ئێراندا و بە وڵاتانی دیکەشی ڕاگەیاندووە لە چواری مانگی یانزەوە هەموو هاوردەکانی نەوتی ئێرانی ڕابگرن ئەگەر نا ڕووبەڕووی ڕێوشوێنی دارایی ئەمەریکا دەبنەوە.

دەزگای هەواڵی تەڵەبە لە زاری ویلایەتییەوە ڕایگەیاند " پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕوسیا پەیوەندییەکی ستراتیژین، لەم ساڵانەی دواییدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و هەرێمییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە فراوانتر بوون."

وتیشی پەیامی ڕابەری باڵای ئێران و سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی دەگەیەنێت بە پوتن و باس لە هەڵوێستێکی جیهانی زۆر هەستیار دەکەن.

ویلایەتی ئاماژەی بە هاریکاری نێوان ڕوسیا و ئێران کرد لە سوریادا، لەکاتێکدا ئەو دوو وڵاتە پشتیوانی لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەکەن لە جەنگی ناوخۆی سوریادا کە زیاتر لە حەوت ساڵە بەردەوامە.

ویلایەتی وتی " پەیوەندییە ستراتیژییە ماوە درێژەکان لەگەڵ ڕوسیادا تاکە شتە کە دەتوانێت ئەم هاریکارییە بەردەوامی پێبدات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG