Accessibility links

مۆسکۆ و تاران داوای " ڕزگارکردنی " ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکەن


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف

ڕوسیا دەڵێت گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ سەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکە گرنگە بۆ ئەوەی ئێران لە چوارچێوەی ڕێکەوتنەکە ڕێز لە بەرپرسیارێتیەکانی بگرێت، هەروەها لەگەڵ تاراندا داوای " ڕزگارکردنی " ڕێکەوتنەکەیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ لەمیانەی پێشوازیکردنی هاوتا ئێرانییەکەی محەمەد جەواد زەریفدا وتی " هیوادارین ئەمەریکا بگەڕێتەوە سەر ڕێزگرتنی تەواوی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوەکو ئەمە هەلومەرجێک بۆ ئێران بڕەخسێنێت لە چوارچێوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا ڕێز لە بەرپرسیارێتیەکانی بگرێت."

لاڤرۆڤ جەختی لەوە کردەوە " ئەو بابەتەی کە ئێستا زۆر گرنگە ڕزگارکردنی ڕێکەوتنەکەیە و ئێمەش وەکو ئێران هیوادارین دووبارە بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێتەوە."

لەلای خۆیەوە زەریف سوپاسی مۆسکۆی کرد لەسەر هەوڵەکانی بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنەکە دوای ئەوەی ئەمەریکا لێی کشایەوە، هەروەها پێشوازی لە هەڵوێستی مۆسکۆ کرد بۆ " پابەندبوونی بە ڕێکەوتنەکەوە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG