Accessibility links

ڕۆحانی: فشارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لەنێوەندی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا " نامرۆییە "


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی فشارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لەنێوەندی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا " نامرۆییە ".

تا ئێستا ئێران یەکەمین وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەورەترین زیانی گیانی بەرکەوتبێت، بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن فشارەکانی ئەمەریکا کۆسپی خستۆتە بەردەم هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

ڕۆحانی لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جۆزێپی کۆنتیدا وتی " لەنێوەندی ئەم هەلومەرجە قورسەدا، فشارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر گەلی ئێران نامرۆییە، بەردەوامبوونیشی لەسەر ئەو فشارانە تاوانێکی دڕندانەیە دژی گەلی مەزنی ئێران و هەموو بنەما مرۆیی و یاسا نێودەوڵەتییەکان."

ماڵپەڕی فەڕمی سەرۆکایەتی ئێران لە زاری ڕۆحانیەوە بڵاویکردەوە " ئەو میکانیزمە داراییەی ئەوروپا دایمەزراند بەداخەوە نەیتوانیوە هەنگاوێکی بەرچاو و چالاک و کاریگەری هەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG