Accessibility links

ڕۆحانی جەخت دەکاتەوە لە کارکردن بۆ ڕێگەگرتن لە ڕوودانی جەنگ


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی " ڕۆژانە کاردەکەم بۆ ڕێگەگرتن لە ڕوودانی جەنگ "، لەکاتێکدا گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران زیاتربووە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی یاسادانانی ئێران کە لە 21 ی مانگی دوودا بەڕێوەدەچێت و ئاسان نابێت بۆ ڕۆحانی، هەروەها لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان تاران و وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران، ڕۆحانی ڕاشیگەیاند دەیەوێت بەردەوامی بدات بە گفتوگۆکان سەبارەت بەم بابەتە لەگەڵ جیهاندا.

وتی " حکومەت ڕۆژانە کاردەکات بۆ ڕێگەگرتن لە ڕوودانی هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی یاخود جەنگ، بۆ من ئەوە کاری هەموو ڕۆژێکمە."

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە هەشتی مانگی یەکدا ئێران هێرشی کردە سەر دوو بنکەی سەربازی عێراق کە هێزەکانی ئەمەریکا بەکاریاندەهێنن وەکو وەڵامێک بۆ کوژرانی قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لە بەغداد.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG