سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە لێدوانێکدا وتی ئێران سزای هەموو ئەو کەسانە دەدات کە دەستیان هەبووە لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەدا و وتیشی لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەو ڕووداوە " کارەساتە " ئەنجام دەدەین.
وتیشی " هەڵەیەک بوو لێخۆشبوونی نیە. ناکرێت تەنها یەک کەس بەرپرس بکەین لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە."
وتی " هێزە چەکدارەکانی ئێران دانیان بە هەڵەکەی خۆیاندا ناوە. دەبێت خەڵک دڵنیا بکەینەوە کە ئەمە دووبارە نابێتەوە." وتیشی حکومەتەکەی " بەرپرسە لەبەردەم ئێران و ئەو وڵاتانەی دیکەشدا کە هاوڵاتیانیان لە ڕووداوەکەدا لەدەستداوە. "
لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران غوڵام حسێن ئیسماعیلی وتی بەرپرسان کۆمەڵێک کەسیان دەستگیر کردووە کە ڕۆڵیان هەبووە لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکەدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز