Accessibility links

ئێران وێستگەیەکی یۆرانیۆم دەکاتەوە


ڕابەری ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی
ڕابەری ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی

ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانی ئاماژەی بەوەدا تاران وێستگەیەکی ناوەکیی دووبارە کردۆتەوە کە ماوەی نۆ ساڵە داخراوە، ئەمەش وەکو ئامادەکارییەکی تاران بۆ زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم ئەگەر لە حاڵەتێکدا ڕێکەوتنە ناوەکییەکە هەڵوەشایەوە.

جێی ئاماژەیە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا زیاتربوون دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئیران کشایەوە. ئێرانیش بەپێی ڕێکەوتنەکە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی کەمکردەوە.

وڵاتانی ئەوروپی بەشدار لە ڕێکەوتنەکەدا هەوڵدەدەن ڕێکەوتنەکە بپارێزن و بە ڕێگەیەکی زۆر باشی دەزانن بۆ وەستاندنی ئێران لە پەرەپێدانی چەکی ناوەکیی. ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا خامنەئی لەم مانگەدا فەرمانی بە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی کرد کە دەست بکات بە ئامادەکارییەکان بۆ زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم ئەگەر هاتوو هەوڵەکانی ئەوروپا شکستیان هێنا بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

ڕێکخراوەکە وتی وەڵامی فەرمانەکەی ڕابەری ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئیان داوەتەوە وەکو وەڵامێک بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە، وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی فلۆریدی یۆرانیۆمیان دووبارە کردەوە.

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی پەیامی بۆ هاوتاکانی لە فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا ناردووە و تیایدا ئاگاداری کردوونەتەوە کە کات خەریکە تەواو دەبێت بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG