Accessibility links

جێگری وەزیری دەرەوە: ئێران وەڵامی هەر سزایەکی نوێی ئەمەریکا دەداتەوە


دەزگای هەواڵی ئێرانی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە ئێران وەڵامی هەر سزایەکی نوێی ئەمەریکا دەداتەوە.

دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەزاری عەراقجیەوە بڵاویکردەوە وتی ئەو سزایانەی کە ئێستا لە کۆنگرێس مشتومڕی لەسەر دەکرێت کارێکی دوژمنانەیی ڕوون و ئاشکرایە.

بەڵام باسی لەوە نەکرد ئێران چۆن وەڵام دەداتەوە.

هەروەها باسی لەوەش نەکرد کە کەی ئەم پڕۆژە یاسایەی ئەمەریکا بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێران و ڕوسیا و کۆریای باکووردا دەنێردرێت بۆ کۆشکی سپی هەتاکوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پەسەندی بکات یاخوود ڕەتی بکاتەوە.

لەلایەکی تریشەوە سەرۆک ترامپ ڕۆژی سێشەممە ئێرانی ئاگادارکردەوە و داوای لێکرد پابەند بێت بە مەرجەکانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە ئەگەر نا تووشی کێشەی زۆر گەورە دەبێت.

دوای هەفتەیەک لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران پابەندە بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە سەرۆک ترامپ ڕوونی کردەوە کە هێشتا زۆر نیگەرانە سەبارەت بە تاران.

XS
SM
MD
LG