Accessibility links

بەرپرسێکی باڵای ئێران: تاران وەڵامی هەر دوژمنکارییەک دەداتەوە


سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران عەلی شەمخانی
سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران عەلی شەمخانی

دەزگای هەواڵی ئێرانی تەسنیم لە زاری سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران عەلی شەمخانییەوە بڵاویکردەوە تاران وەڵامی هەر ڕێوشوێنێکی دوژمنکارییانە دەداتەوە و " سەردەمی لێبدە و ڕابکە " نەماوە.

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە، گرژیی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتن زیادی کرد و ئەمەریکا سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا.

دەزگاکە لە زاری شەمخانیەوە بڵاویکردەوە " سەردەمی لێبدە و ڕابکە لە جیهاندا نەماوە و هەر ڕێوشوێنێکی دوژمنکارانە دژی وڵاتەکەمان، تاران بە دە هێندە وەڵام دەداتەوە. ئێمە لە تواناماندا هەیە لە هەموو بوارەکاندا خۆمان بپارێزین."

وتیشی " کاردانەوەی ئەم دواییەی ئێران لە کوردستانی عێراق تەنها نموونەیەکە لەسەر ئەوەی تاران وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG