Accessibility links

ئێران پێشنیارە ئەوروپیەکان ڕەت دەکاتەوە بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە


سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەکبەر ساڵحی
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەکبەر ساڵحی

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەکبەر ساڵحی پێشنیارەکانی ئەوروپای ڕەت کردەوە بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە و وتی ئەو پێشنیارانە تاران ڕازی ناکەن و ئاماژەشی بەوەدا هۆشیاریداوە بە هەموو لایەنەکان ئەگەر ڕۆژئاوا هەوڵبدات ڕۆڵی ئێران کەم بکاتەوە ئەوا دەدۆڕێن.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ساڵحی پێشنیارەکانی ئەوروپای ڕەت کردەوە.

دەزگای هەواڵی ئێرانیش لە زاری ساڵحییەوە بڵاویکردەوە " ئەگەر ئەوە بەردەوام بێت ئەوا هەموو لایەنەکان دەدۆڕێن."

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێڕان کشایەوە و بەوەش کەلێنێکی گەورەی خستۆتە ناو ڕێکەوتنەکەوە، بەجۆرێک وڵاتانی ئەوروپی بەشدار لە ڕێکەوتنەکە، بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە هەوڵی ئەوەدان ڕێکەوتنەکە ڕزگار بکەن و تاران ڕازی بکەن بەوەی لەسەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بمێنێتەوە.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG