Accessibility links

ئێران دەڵێت ئامادەیە هەموو زیندانییەکان لەگەڵ ئەمەریکا بگۆڕێتەوە


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە وتارێکیدا لە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە نیویۆرک لەڕێی ئۆنلاینەوە وتی وڵاتەکەی ئامادەیە هەموو زیندانییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا بگۆڕێتەوە.

لە ساڵی 2018 دا دوای ئەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کشایەوە، پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران گرژییان تێکەوت و دواتر ئەمەریکا تەواوی سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا و ئەوەش بووە هۆی پەکخستنی ئابووری ئەو وڵاتە.

ئەم لێدوانەی زەریف لەکاتێکدایە ئەمەریکا دەڵێت سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەپێنینەوە بەسەر تاراندا و هەروەها لە ماوەی ڕابردووشدا سزای سەپاند بەسەر وەزارەتی بەرگری ئێران و هەموو ئەوانەشدا کە بەشداربوون لە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێراندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG