Accessibility links

ناوه‌ندی ته‌ندروستی ڕه‌وانسه‌ر ده‌ڵێت خوارده‌مه‌نی زیان هێنه‌ریان دۆزیوه‌ته‌وه‌


شارستانی ڕه‌وانسه‌ر 47 هه‌زار دانیشتووی هه‌یه‌ و له‌ 60 کیلومیتری باکووری ڕۆژئاوای کرماشان هه‌ڵکه‌وتووه‌.

به‌ڕیوه‌به‌ری ناوه‌ندی ته‌ندروستی ڕه‌وانسه‌ر ده‌ڵیت: به‌ گوێره‌ی لێکوڵینه‌وه‌کانی به‌رایی زۆربه‌ی ئه‌و حه‌بانه‌ی که‌ له‌ شیرینییه‌کانی ئالۆده‌ له‌ ئه‌و شاره‌ دا دیتراون له‌ چه‌شنی ئانتی بیوتیکه‌ و پێشگیری له‌ منداڵ بوون ده‌کات.

مێهدی ڕه‌فعه‌ت جوو شه‌مه‌ له‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا گوتی: دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و کۆکردنه‌وه‌ی که‌یکه‌کان (شیرنی) دوو توێ به‌ مۆری یه‌کێک له‌ کۆمپانێکان ڕاپۆرت کراوه‌، هه‌م له‌ حه‌ب و هه‌م له‌ که‌یکه‌که‌ نمونه‌یان هه‌ڵگرتوون و بۆ ئه‌زموونگه‌ی خوارده‌مه‌نی و د‌ه‌رمان نێردراون تا بزانن ئه‌و حه‌بانه‌ له‌ چی پێک هاتوون‌ که‌ بۆ ته‌ندروستی زیان هێنه‌رن‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ته‌ندروستی ڕه‌وانسه‌ر ده‌ڵیت که‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌یان پێ گه‌یشتوون تاقمێک له‌ پشکێنه‌رانی به‌شی ته‌ندروستی ژینگه‌،چاویان له‌ هه‌موو ئه‌و شیرنییانه‌ کردوون که‌ گومانیان لێده‌که‌ن و ده‌وری پێنج به‌سته‌یان کۆکردوونه‌وه‌.

ئه‌و به‌ڕیوه‌به‌ره‌ گوتیشی که‌ پشکێنه‌رانی ئه‌و ناوه‌ند نموونه‌ی شیرنی تریان له‌ کۆمپانێکان که‌ له‌ شار و ده‌رووبه‌ری دا بڵاوکرابوونه‌وه‌، چاویان لێکردن به‌ڵام شتێکی جێگای گومانیان نه‌دۆزیه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG