هه‌واڵی مردنی هاشمی ره‌فسه‌نجانی، سه‌رۆک کۆماری پێشووی کۆماری ئێسلامی ئێران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دۆزینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری ئێسلامی، پرسیارێکی زۆری سه‌باره‌ت به کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م مه‌رگه له سه‌ر ئێران درووست کردوه.
ره‌فسه‌نجانی كه به هاشمی ره‌فسه‌نجانی ناسراوه، سیاسه‌تمه‌دار و پیاوی ئایینی ئێران له 1989 تا 1997 بۆ ماوه‌ی دوو خول سه‌رۆك كۆماری ئێران بووه و تا پێش مه‌رگی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دۆزینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری ئێسلامی ئێران له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران به هووی جه‌ڵده‌وه مرد.
ڕەفسەنجانی پێشتر بە ڕاوێژکارێکی باڵای خومەینی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979 ی ئێران دادەنرا. شارەزایان دەڵێن ئەو هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە دەسنیشان کردنی جێگرەوەی خومەینی پاش مردنی لە ساڵی 1989.
ئەو لە هەوڵێکی بەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەو ساڵەدا شکستی خوارد بۆ کورسیەک لە پەرلەمان، و لە ساڵی 2005 دا لە هەوڵیدا بۆ جاری دووهەم بۆ سەرۆکایەتی دۆڕا بە مەحمود ئەحمەدی نژادی کۆنەپارێز.
چوار ساڵ پاش ئەوە لە دەمی سەرکوتکردنەکانی حکومەت دژ بە خۆپیشاندەرانی کە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕوویدا، ئەو وتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا داوای ئازادی زیاتری تاکەکەسی کرد.
ڕەفسەنجانی لە سێهەم هەوڵیدا بۆ سەرۆکایەتی لە ساڵی 2013 ڕەت کرایەوە کاتێک شورای نیگەهبانی بەدەسەڵات ڕێگەی پێ نەدا خۆی هەڵبژێرێت.
ئایا مردنی هاشمی ره‌فسه‌نجانی ده‌توانێ ببێته هۆی گۆڕانکاری له قه‌واره‌ی سیاسی له ئیران و هاوسه‌نگی ئه‌و هێزانه؟ ئه‌و هێزانه‌ی له ئێران به ناوی ڕێفۆرمخواز ده‌ناسرێن چه‌ند له مردنی هاشمی ره‌فسه‌نجانی زیان ده‌بینن؟
بۆ باس له سه‌ر گرینگیه‌کانی مه‌رگی هاشمی ره‌فسه‌نجانی، له به‌رنامه‌ی ڕوانگه ئه‌م حه‌وته‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ڕامبۆد لۆتف‌پووری، لێکوڵه‌ری سیاسی دانیشتووی بریتانیا، و سامان ره‌سوڵپور، ڕۆژنامه‌وانی دانیشتووی سوئد وتووێژمان کردوه.