Accessibility links

دۆکتور جه‌لال جه‌لالی‌زاده: هاشمی ره‌فسه‌نجانی وه‌ک سیاسه‌تمه‌دار جێگای ڕه‌خنه‌یه و به نسبه‌ت خه‌ڵک و به تایبه‌ت کورده‌کان هه‌ڵه‌ی زۆری هه‌بوو

  • شاهێد عەلەوی

هه‌واڵی مردنی هاشمی ره‌فسه‌نجانی، سه‌رۆک کۆماری پێشووی کۆماری ئێسلامی ئێران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دۆزینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری ئێسلامی، پرسیارێکی زۆری سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م مه‌رگه‌ له سه‌ر ئێران درووست کردوه.

ره‌فسه‌نجانی‌ كه‌ به‌ هاشمی‌ ره‌فسه‌نجانی‌ ناسراوه‌، سیاسه‌تمه‌دار و پیاوی‌ ئایینی‌ ئێران له‌ 1989 تا 1997 بۆ ماوه‌ی‌ دوو خول سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران بووه‌ و تا پێش مه‌رگی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دۆزینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری‌ ئێسلامی‌ ئێران له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ تاران‌ به‌ هووی جه‌ڵده‌وه‌ مرد.

ئایا مردنی هاشمی ره‌فسه‌نجانی ده‌توانێ ببێته هۆی گۆڕانکاری له قه‌واره‌ی سیاسی له ئیران و هاوسه‌نگی ئه‌و هێزانه؟ ئه‌و هێزانه‌ی له ئێران به ناوی ڕێفۆرمخواز ده‌ناسرێن چه‌ند له مردنی هاشمی ره‌فسه‌نجانی زیان ده‌بینن؟

بۆ باس له سه‌ر مه‌رگی هاشمی ره‌فسه‌نجانی، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دۆکتور جه‌لال جه‌لالی‌زاده وتووێژمان کردوه.

XS
SM
MD
LG