Accessibility links

بەرپرسێکی ئێران: فەرمانی لەسێدارەدان دەرکراوە بۆ ئەو ئێرانیەی شوێنی قاسم سولەیمانی بە ئەمەریکا وتووە


وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران وتی فەرمانی لە سێدارەدان بۆ ئەو ئێرانییە دەرچووە کە زانیاری سەبارەت بە شوێنی قاسم سولەیمانی داوە بە هەواڵگری ئەمەریکا و ئیسڕائیل.

ئەوەشی خستەڕوو فەرمانەکە بەمزووانە جێبەجێ دەکرێت.

قاسم سولەیمانی لە 3 ی مانگی یەکدا لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لە عێراق کوژرا.

وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران غوڵام حسێن ئیسماعیلی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی " فەرمانی لە سێدارەدان دەرچووە بۆ مەحمود موسەوی مەجد، یەکێکە لە سیخوڕەکانی سی ئای ئەی و موساد. شوێنی سولەیمانی بە دوژمنەکانمان وتووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG