Accessibility links

دەستگیرکردنی 300 خۆپیشاندەر لە تاران


وتەبێژی پۆلیسی ئێران وتی لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا لەگەڵ شوێنکەوتووانی ڕێبازی سۆفیەت پێنج ئەندامی هێزەکانی ئاسایش کوژراون لە پایتەختی ئێران و نزیکەی و نزیکەی 300 خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئاسایش و شوێنکەوتووانی دەروێشەکانی کنابادی سۆفیەت دەردەکەوێت.

خۆپیشاندەران لەبەردەم بنکەی پۆلیسی باکووری تاران گردبوونەتەوە و داوای ئازادکردنی هەندێک لە شوێنکەوتووەکانیان کردووە.

هەروەها لە گرتە ڤیدیۆییەکی دیکەدا دەردەکەوێت پاسێکی سپی لەسەر شەقامێکی تەسک خۆی دەکات بە نێو 40 پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەدا. وتەبێژی پۆلیس سەعید مونتەزەر مەهدی وتی سێ پۆلیس لە ڕووداوەکەدا کوژراون.

هەروەها دەزگای هەواڵی تەڵەبە لەزاری مەهدییەوە بڵاویکردەوە ڕۆژی سێشەممە دوو چەکداری هێزەکانی باسیج کە لەژێر سەرکردایەتی سوپای پاسدارانی ئێراندا بە هەمان شێوە کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG