Accessibility links

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی ژماره‌ی کوژراوان له‌ خۆپێشاندانه‌کانی ئێراندا تا 304 که‌س به‌رز ده‌کاته‌وه‌


ئه‌و ڕێکخراوه‌ دووشه‌مه‌ گوتی که‌ لانی که‌م له‌ خۆپێشاندانه‌کانی مانگی ڕابردوو له‌ ئیران لانی که‌م 304 که‌س کوژران، که‌ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ئه‌وه‌ سه‌رتره‌ که‌ ئه‌و ڕێکخراوه‌ پێشتر ڕاپۆرتی کردبوو.

ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ که بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژان‌ له‌ له‌ شارو شارۆچکه‌کانی ئێران درێژه‌ی کێشا به‌ هۆی زیادکردنی له‌ نه‌کاوی بایی به‌نزین سه‌ریان هه‌ڵدا. له‌ ماوه‌ی تێکهه‌ڵچوون و توند و تیژی له‌ ڕۆژه‌کانی مانگی نوامبردا و پاش ئه‌ویش، کاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌ ئێنترنێتیان به‌ربه‌ست کرد.

ئه‌و ڕێکخراوه‌ی بنکه‌ له‌ له‌نده‌ن گوتی که‌ هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران ده‌ستڕێژیان له‌ خۆپێشانده‌رانی بێ چه‌ک کرد و ژماره‌یه‌کی زۆریان کوشتن. به‌ دوای ئه‌وه‌ دا کاربه‌ده‌ستانی ئێران هه‌زاران خۆپێشانده‌ر، رۆژنامه‌نووسان، داکۆکیکارانی مافه‌کانی مرۆڤ و خۆێندکارانیان له‌ هه‌ڵمه‌تێکی سه‌رکوتکردن خستیانه‌ به‌ندیخانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشی ئه‌وان بگرن سه‌باره‌ت به‌ خۆپێشاندانه‌کان نه‌دوێن.

حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی هێشتا هیچ ئامارێکی سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ و نائارامییه‌ بڵاونه‌کردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی دوو حه‌وتوو له‌ مه‌و پێش حکومه‌ت ئاگایی دا که‌ هێزه‌کانی ئاسایش ده‌سترێژیان له‌ خۆپێشانده‌ران کرد و کوشتیانن، وه‌ک میدیاکانی ئێران به‌ ئاماژه‌ کردن به‌ ئه‌و که‌سانه‌ی کوژران وه‌ک "ئاژاوه‌چی" ناوبردن.

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ گوتی ژماره‌ی کوژراوه‌کان له‌ ماوه‌ی 15 تا 18ی نوامبر لانی که‌م208 که‌سن، به‌ڵام زانیاری سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی نوێی کوژراوه‌کان دابین نه‌کرد.

زۆرێنه‌ی ئه‌و که‌سه‌ کوژراوانه‌ وه‌ک ڕێکخراوه‌که‌ ڕاپۆرتی ده‌کات ده‌سترێژیان له‌ سه‌ر، دڵ و ئه‌ندامه‌ هه‌ستیاره‌کانی تری له‌ش کردوون. له‌ نێو کوژراوه‌کاندا مێرمنداڵێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵانه‌ له‌ شاری شیراز هه‌بوو ئه‌ویش کاتێک ده‌سترێژی لێکرا که‌ له‌ کاتی خۆپێشاندانه‌کان له‌ قوتابخانه‌ ڕا بۆ ماڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌.

ئه‌و ڕێکخراوه‌ ئاماژه‌ی پێدابوو که‌ چلۆن کۆماری ئیسلامی له‌ کاتی خۆپێشاندانه‌کان دا پێشی ئێنترنێتی گرت که‌ نه‌هێڵێت گرته‌ ڤیدئۆ سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ی ئاڵۆزییه‌که‌ بڵاو ببنه‌وه‌ و خه‌ڵک ئاگاداری دۆخه‌که‌ بن.

XS
SM
MD
LG