Accessibility links

هێمن سەیدی : خەریکە خۆپیشاندانەکانی ئێران بەرگێکی سیاسیش بپۆشێت


هێمن سەیدی
هێمن سەیدی

خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایی خەڵکی ئێران بەردەوامە، زۆربەی چاودێران لەو باوەرەدان کە گۆڕانکاری بەسەر ئامانجی خۆپیشاندانەکەدا هاتووە، لەم وتوێژە لەگەڵ هێمن سەیدی وەک شیکەرەوەی سیاسی، ئەویش هاوڕایە لەگەڵ ئەو بۆچوونەو دەشڵێت "خۆپیشاندانەکان لە رووی ژمارەو چەندایەتییەوە گۆڕانی بەسەردا هاتووە، زیاتر لە 70 شارو شارۆچکەی گرتۆتەوە، هوتاف ودروشمەکانی تەنها بۆ بژێوی باش کردنو رەوشی ئابووری نییە، بەڵکە هوتافی سیاسیشە، دەوڵەتیش بە توندی بەرپەچیان دەدەنەوە، بەو هۆکارەش تا ئێستا 15 کوژراو لە ریزی خۆپیشاندەراندا کەوتۆتەوە."

سەیدی لای وایە هەڵەیە کە قەیرانە ئابوورییەکانی ئێران لە سیاسەتی ئەو وڵاتە دوور بخرێتەوە کە سیاسەتی خراپی ئەو دەسەڵاتە ئەو قەیرانانەی دروست کردووە، دەشڵێت "ببینە تەنها لە سوریا 160 ملیار دۆلاری لە پرۆژە سیاسیی وتایفییەکانیدا خەرج کردووە، ئەو بڕە پارەیە، ئابووری ئێران دەبوژێنێتەوە."

چاودێران سەرهەڵدانی ئەم خۆپیشاندانانە بەراورد دەکەن بە هاوشێوەی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ساڵی 1978 کە دواتر رژێمی شاهەنشایی تیا روخا، لەو بارەیەوە هێمن دەڵێت "ئەو دەمەش لە قومەوە دەستی پێ کردو دەوڵەتی ئەوسا زۆر بێ بەزەیی و توندبوو لەگەڵ خۆپیشاندەران، بەڵام بەوە نەوەستاو دواتر دەوڵەتی شا نەیتوانی خۆپیشاندانی بە ملیۆنان خەڵک نادیدەبکاو سەرکوتیان بکات تا بەجێیان هێشت، ئێستاش ئەگەر بەردەوامی هەبێت، لەو بڕوایەدام ئاکامێکی هاوشیوە روو بدات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:42 0:00

XS
SM
MD
LG