Accessibility links

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران: سوپای ئێران بەڵێن دەدات دژی ئیسڕائیل و چەکدارە سوننیەکان بجەنگێت


دەزگای هەواڵی فەڕمی سوریا بڵاویکردەوە سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران باسی لەو ڕێگایانە کردووە کە تیایدا هاریکارییەکان لەگەڵ سوپای سوریادا زیاد بکات، ئەمەش لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق، بەڵێنیشیدا لەدژی ئیسڕائیل و چەکدارانی سوننە بجەنگێت.

جەنەڕاڵ محەمەد باقری وتی " ئێمە لە دیمەشقین بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی هەماهەنگی و هاریکاریی تەواو هەیە لەنێوانماندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنەکانمان و سەهیۆنیەت و تیرۆریستان." وەکو ئاماژەیەک بۆ ئیسڕائیل و چەکدارە سونییەکان لەوانەش چەکدارانی ڕێکخراوی داعش.

وتیشی " هێڵی دیارمان بۆ ئەم هاریکارییە کێشاوە."

باقری وتیشی پێشێلکارییەکانی ئیسڕائیل لە سوریا هەر کاتێک بیەوێت جێی قبوڵکردن نیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG