Accessibility links

چاودێری مافەکانی مرۆڤ، بەشی دادوەری و وەزارەتی "اطلاعات"ی ئێران بە هۆکاری سەرکوتکردن دەزانێت


Nasrin Sotoudeh نەسرین ستوده

خانمی سارا ویتسن دەڵیت کاربەدەستانی ئیتلاعات لە داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ دەترسن

هاوکات لە گەڵ هێرشی ئەندامانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی نەسرین ستودە، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک وەزارەتی ئیتلاعات و دەسەلاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی بە هۆکاری سەرکوتی داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا دەزانێت.

ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی لێدوانێک بە ئاماژە بە فەرمانی نۆی بۆ سەر نەسرین ستودە ڕایگەیاند کە ئەو تاوانە نوێێانەی خراونە سەر ئەو پارێزەرەی داد دەگەڕێتەوە سەر ئەو چالاکییەی ناوبراو لە بواری مافەکانی مرۆڤ دا کردوویەتی.

سارا لی ویتسن، بەڕێوەبەری بەشی خۆرهەڵاتی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە بەیانیەیەک دا گوتی: "کاربەدەستانی ئێران کاتێک بڕیار لە سەر کەسانی چالاکی مافەکانی مرۆڤ وەک نەسرین ستودە دەدەن هیچ سەرنج بە مافی دادوەری ڕەوایانە نادەن."

هەروەها ئەو خانمە گوتیشی: بە ڕواڵەت ئەوەی کاربەدەستانی بە توندیی ترساندوە بانگەشە بۆ ڕێزدانان بۆ مافەکانی مرۆڤە."

ئەو چاوەدێرەی مافەکانی مرۆڤ لە بەیانیەکەی خۆی دا گوتیشی کە لە بڕیاری لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران لە دژی خانمی ستودە هاتوە کە بە پێێ ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ئەو "هەوڵی دژی ئاسایشی خۆی لە گەڵ هۆکارانی دژە شۆڕشی نیوخۆیی و دەرەوە دەست پێکردوە، چاوپێکەتنەکانی نەهێنی لە گەڵ دیپڵۆماتانی باڵیۆزخانەکانی بیانی لە تاران کردوە و.."

ویتسن ئاماژەی پێدا کە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ئەو وەزارەتەدا بەشی سەرەکی بۆ سەرکوتی توندی حکومەت بۆ سەر ئەو کەسانەیە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن.

هەروەها داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد کە هەر چی زووتر هەر کەسێکی بە هۆی تێكۆشانی چالکی مافەکانی مرۆڤ گیراون ئازادیان بکات، لە نێویان دا نەسرین ستودە و چالاکێکی تر، نەرگیس محەمەدی، کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بە تاوانی هاوشێوە مەحکوم کراوە.

ناوەندەکانی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ و وەزارەتی دەروەی ئەمەریکا سەبارەت بە گیرانی خانمی ستودە ڕەخنەیان لە کۆماری ئیسلامی گرتووە.

XS
SM
MD
LG