ئاژانسی نیمچه فه‌رمی ئێران له‌ڕاپۆرتێکدا ده‌ڵێت کچی سه‌رۆکی پێشووی کۆچکردوو هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی "به‌تاوانی بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆ به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری" سزای 6 مانگ به‌ندی به سه‌رداسه‌پێنراوه.
ڕاپۆرته‌که‌ی ئاژانسی هه‌واڵنێری فارس ئه‌مرۆ شه‌ممه دوای ده‌نگۆی ده‌رچوونی سزای به‌ندی دژ به فائیزه هاشمی و بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت دێت، به‌ڵام ئه‌و ڕاپۆرته ورده‌کاری زیاتری دابین نه‌کرد.
خاتوو فائیزه ڕه‌فسه‌نجانی که له گه‌ڵ شه‌ش که‌سی تر سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ساڵی 2009دا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی پێشتر ڕووبه‌ڕووی به‌ندی بۆته‌وه. له‌ساڵی 2011دا به‌تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌کردن دژ به ده‌سه‌ڵات 6 مانگ زیندانی کرا. هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2014دا به‌تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستنی درۆ دژ به گه‌وره به‌رپرسان 6 ساڵ به‌ندی به سه‌ردا سه‌پێندرا به‌ڵام دوایی ڕاگیرا.
ئێران له‌مانگی 5ی زاینی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌بات. له‌لایه‌کی‌دیکه‌وه، یاسادانه‌رێکی میانه‌ڕه‌و ده‌ڵێت 12که‌سی به تاوانی چاڵاکی به شێوه‌ی په‌یام و ناردنی له ڕێگای تێلێگڕامه‌وه ده‌ستگیرکراون.