Accessibility links

ئێران سەبارەت بە کۆبوونەوەی لوتکەیی مانگی داهاتوو بە پشتیوانی ئەمەریکا لە وارشو ناڕازییە


وەزیری درەوەی پۆلاند شەمە گوتی هیوادارە کۆنفڕانسەکە پلاتفۆڕمێکی نوێ بۆ وتووێژی نێونەتەوەیی دابین بکات و ڕیگا بە ئەمەریکا و یەکیەتی ئەورپا بدات کە هەڵوێستی لە یەک نزیکتر سەبارەت بە ئێران بدۆزنەوە.

دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێۆ ڕایگەیاند کە پولاند لە ناوەڕاستی مانگی ٢ی زاینی میوانداری کۆنفڕانسێکی نیونەتەوەیی سەبارەت بە ئێران دەکات، دەسەڵاتدارانی ئێران یەکشەمە بانگی دیپڵۆماتی باڵای وارشویان لە وڵات دا کرد کە فستیڤاڵێکی فیلمی وڵاتەکەیان هەڵدەوەشێنن.

لە سەردانی ئەم دواییانە بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پەمپێۆ هەڵگری پەیامێکی دژی ئێران بۆ هەریمەکە بوو.

پەمپێۆ یەکشەمە لەدەمێکدا وەک بەشێک لە سەردانەکەی لە وڵاتی قەتەر بوو، گوتی هێواردارە کۆبوونەوەی وارشۆ ڕیگا بە جیهان بدات، "فرەهاوبەندییەک ببێنێت کە ئامادەیە بۆ خوڵقاندنی سەقامگیری و ئاشتی لێرە لە خۆرهەڵاتی ناوەرستدا هاوکاری بکات."

پەمپێۆ گوتی: "ئێمە لە سەر گەلێک بابەت کاردەکەین لە نێویاندا چلۆن کارێکی وابکەین کۆماری ئیسلامی وەک وڵاتێکی ئاسایی ڕەفتاربکات."

هەینی، ئەو پێش ئەوەی قاهیرە جێ بهێڵێت گوتی کە کۆنفڕانسێکی نێونەتەوەیی لە سەر ئێران و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان ڕۆژەکانی ١٣ تا ١٤ی مانگی ٢ی زاینیدا پێک دێت.

ئاژانسی فەرمی ئیرنا سەر بە کۆماری ئیسلامی گوتی ئێران ناڕەزایی خۆی بە باڵیۆزخانەی پولاند ڕاگەیاندوە، و داوای کردوە ئەو وڵاتە لە ئەم "هەنگاوە دوژمنانەی" ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لایەنی ئەمەریکا نەگرێت.

لێدوانەکە ئاماژەی بە گوتەی کاربەدەستێکی ناونەهێنراو کرد کە ئەگەر کونفڕانسەکە پێک بێت، ئێران "دژە کردار" بەرامبەر بە پولاند دەگرێتە بەر، بێ ئەوەی زیاتر شی بکاتەوە.

لێدوانێکی وەزارەتی فەرهەنگی ئیران، هەروەها گوتی بەڕێوەچوونی "فیلمی حەوتوانەی پولاند" ڕادەگرێت کە بڕیاروابوو لە درەنگانی مانگی ١ لە تاران بەڕێوەبچێت، تا ئەو کاتەی وارشۆ هەڵوێستی خۆی دەگۆڕێت.

یەکشەمە، پەمپێۆ لە عەڕەبستانی سعودی بوو کە چاوەڕوانی دەکرێت داوا بۆ زیاترکردنی گوشار بۆ سەر ئێران بکات و هەوڵ بۆ دەستپێشخەرێک بە پشتیوانی ئەمەریکا بدات کە هاوبەندێکی "عەڕەب ناتۆ" پێک بێت کە هەریمە لە هاوبەندێکی لەشکریدا کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی بەرەنگاری هەڕەشەکانی ئێران بێت.

XS
SM
MD
LG