Accessibility links

پاکستان بە هۆی گەمارۆکانی ئەمەریکا پرۆژەی گوازتنەوەی گازی لە گەڵ ئێران ڕاگرت


ئەمەریکا بە دوای هاتنەدەری لە ڕێکەوتنی ناوکی لە گەڵ ئێران و وڵاتانی ئەوروپایی گەمارۆکانی نەوت و گازی بە سەر کۆماری ئیسلامیدا سەپاندەوە.

ڕاگەیەنەرەکانی پاکستان ڕاپۆرت دەکەن کە لە ئاکامی توندتربوونی گەمارۆکانی ئێران بۆ سەر ئێران ئیسلام ئاباد ناتوانێت پرۆژەی دامەزرانی هێڵی گاز بەرەوپێش ببات.

لە بەشێک لە ڕاگەیەنەرەکانی پاکستان لە نێویان دا رۆژنامەی "دەیلی پاکستان" کە رۆژەکانی شەمە و یەکشەمە چاپیان کردووە، بە گوتەی کاربەدەستانی پاکستان دەنووسێت کە ئەو وڵاتە ڕایگەیاندوە بە هۆی گەمارۆکان ئەگەری دامەزراندنی هێڵ بۆ وەرگرتنی گاز لە ئێران ڕا نیە.

هەروەها بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە کە ڕۆژنامەکە یەکشەمە چاپی کردوە دەلێت، عومران خان، سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە لە چەندین نامە بۆ ڕێبەرانی ئەمەریکا و ئەوروپا داوای کردوە کە هەڵوێستی ئەوان لە بەرامبەر پرۆژەی هێلی بۆری بۆ گوازتنەوەی گاز لە ئێران ڕا بۆ پاکستان و کڕینی گاز لە ئێران چیە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پارەکە لە دواین مانگی بەهار ١٢ مەرجی بۆ کۆماری ئیسلامی دەست نیشان کرد کە داخوازییەکانی ئەمەریکا لە کۆماری ئیسلامی بە وردی شی دەکەنەوە چۆن ئێران ڕەفتاری خۆی بگۆڕێت.

XS
SM
MD
LG