Accessibility links

ئێران داوا لە عێراقییەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و یەکگرتوویی بپارێزن


وتەبێژی حکومەتی ئێران وتی تاران داوا لە گەلی عێراق دەکات دان بەخۆیاندا بگرن، ئەمەش لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا کە بوونە هۆی کوژرانی زیاتر لە 100 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 6000 کەس.

وتەبێژی فەڕمی حکومەتی ئێران عەلی ڕوبەیعی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئێران هەمیشە لە پاڵ گەلی عێراق و حکومەتی عێراقدا دەوەستێت. داوایان لێدەکەین یەکگرتوویی بپارێزن و دان بەخۆیاندا بگرن."

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا تاران بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا، ئەمەش لەڕێی باشکردنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی لە کەنداو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG