Accessibility links

کاردانەوەی ئێران لەسەر سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا


وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان
وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان

وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپای دژ بە ئێران دایەوە و بە " زیادەڕۆیی " ناویبرد و گوتی " کارێکی نابنیادنەرانەیە و لە بە هەڵە لێکدانەوەوە سەرچاوەی گرتووە."

وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ سزای زیادەڕۆیی دیکەی سەپاند بەسەر کەسانی ئێرانیدا. ئەوە کارێکی نابنیادنەرانەیە و لە بە هەڵە لێکدانەوەوە و زانیاری هەڵەوە سەرچاوەی گرتووە. کارە پشێوی و تێکدەرەکان لە هیچ شوێنێک جێی قبوڵکردن نین، بەس ئێران نیە."

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا 11 ئێرانی و چوار دامەزراوەیان بە پۆلیسی ئاکاری ئێرانیشەوە خستە لیستی ئەو لایەن و کەسانەوە کە گەشتکردنیان بۆ ئەوروپا قەدەغە دەکرێت و سەرمایەکانیان سڕ دەکرێت. ئەوەش بەهۆی ڕۆڵییانەوە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئێراندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG