Accessibility links

دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی هیچ پێشێلکارییەکی بەدی نەکردووە لە ڕێککەوتنی ناوکیدا


لەو پێداچوونەوە نوێیەی دەزگایەکی چاودێری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کردوویەتی لەسەر وابەستەیی ئێران بە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا مۆری کرد، دەڵێت هیچ پێشێلکارییەکی بەدی نەکردووە ئێران کردبێتی.

لە ڕاپۆرتی وەرزی خۆیدا دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕەخنە و ناڕەزاییەکانی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەسەر ئەو ڕێککەوتنە ڕەچاو کراوە.

سەرۆک ترامپ لە مانگی ڕابردوودا ئەوەی ڕەتکردەوە پشتڕاستی بکاتەوە ئێران وابەستەی ئەو ڕێککەوتنە بووبێت و دەڵێت تاران چەندان پێشێلکاری لەو ڕێککەوتنەدا کردووە .

دوابەدوای ئەو ڕاگەیاندنە، سەرۆک ترامپ تەنها شەست ڕۆژی داوە بە کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ پێداچوونەوە بە ئەگەر و نەگەری سەرلەنوێ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا یانیش دەستکاریکردنی هەندێک لە بەندەکانی ڕێککەوتنەکە.

تەنها واشنتۆن لە نێوشەش وڵاتە زلهێزەکەی جیهاندا دژی ئەو ڕێککەوتنە ناوکییەیە کە لە سەروەختی سەرۆکایەتی براک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا مۆرکرا.

XS
SM
MD
LG