ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شـاری به‌غدا میوانداری و پـێشـوازی کۆبوونه‌وه‌یئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی P5+1 ی کرد که به مه‌به‌ستی وتووێژکردن ده‌رباره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمیـیه‌که‌ی ئێران سه‌ردانی عێراقیان کردووه.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی کۆماری ئێران سه‌عید جه‌لیلی نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌کات له دانوسـتاندنی مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به دۆسێی به‌رنامه ئه‌تۆمیـیه‌که‌ی تاران.
هه‌ریه‌که له پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یی‌یه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ڵمانیا که به وڵاتانی P5+1 ناسراون به‌شـداری کۆبوونه‌وه‌که‌یان کرد که له کۆشکی پـێشوازیـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و ناوه‌ندی حکومه‌تی عێراقی به‌ڕێوه‌چوو.
لایه‌نی عێراقیش له‌م نێوه‌نده‌دا ته‌نها ڕۆڵی سـازکردن و میوانداری وتووێژه‌کانی گێڕا.
وه‌ها بڕیاربوو کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له کاتژمێر 11 ی پـێش‌نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌بچووایه، به‌ڵام به‌هۆی دواکه‌وتنی ئه‌ندامانی وه‌فدی گرووپی P5+1 کۆبوونه‌وه‌که بۆ 2 کاتژمێر دواخرا و له کاتژمێر 1 ی پاش نیوه‌ڕۆوه ده‌سـتیپـێـکرد به شێوه‌یه‌کی داخراو دور له چاوی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، ئه‌گه‌رچی وه‌ها بڕیاربوو به‌شـێـکی کۆبوونه‌وه‌که ڕاسته‌وخۆ بگوازرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێــک بووبێت ئه‌مه ڕووی‌نه‌دا.
عه‌لی ده‌باغی گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌نها ڕۆڵی سـازکردن و هاوکاریکردن له به‌سـتنی وتووێژه‌کانی گێڕاوه، به‌ڵام هه‌وڵی ده‌رئه‌نجامێـکی گرنگ و جیاوازیشی داوه که کۆبوونه‌وه‌کانی به‌غدای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جیاواز له کۆبوونه‌وه‌کانی ئسته‌نبوڵ ده‌رئه‌نجامێـکی باشی هه‌بێت ده‌رباره‌ی دۆسێی به‌رنامه ئه‌تۆمیـیه‌که‌ی تاران.
ده‌باغ ده‌ڵێت ئه‌گه‌رچی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ش یه‌کلاکه‌ره‌وه نیـیه بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێـکی کۆتایی، به‌ڵام خواستی ئێرانی و وڵاتانی P5+1 هه‌یه بۆ ده‌رچوون یان دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌ک له به‌رده‌م به‌رنامه ئه‌تۆمیـیه‌که‌ی تاران، هه‌روه‌ک وه‌فدی ئێرانیش به هه‌مان شـێوه ئومێدی ئه‌وه‌ی کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.