Accessibility links

ئیسنا: ئێران هەنگاوێکی نوێ دەنێت بۆ کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتییە ناوەکییەکانی


دەزگای هەواڵی ئیسنای ئێرانی لە زاری حکومەتی ئێرانەوە بڵاویکردەوە تاران هەنگاوێکی نوێی ناوە بۆ کەمکردنەوەی پابەندبوونی بە بەرپرسیارێتییەکانیەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015.

دەزگاکە لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوییەوە بڵاویکردەوە " وەزیری دەرەو محەمە جەواد زەریف لە نامەیەکیدا بۆ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی ڕایگەیاند ئێران هەموو کۆتوبەندەکانی لەسەر چالاکییەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی ناوەکیی لابردووە."

لەلایەکی دیکەوە بەڕیتانیا وتی هەست بە نیگەرانی و نائومێدی دەکات سەبارەت بە پلانەکەی ئێران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی دیکە کە ڕێكەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 پێشێل دەکات و پیتاندنی یۆرانیۆم خێراتر دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا لە بەیناننامەیەکدا ڕایگەیاند " پلانی ئێران بۆ ڕاگرتنی کارکردن بەپێی ئەو سنوورەی بۆی دانراوە بۆ پەرەپێدان و توێژینەوەی ناوەکی جێی نیگەرانییەکی زۆرە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG