Accessibility links

ڕۆحانی هۆشیاری دەدات بە سەرۆک ترامپ سەبارەت بە کشانەوە لە ڕێکەوتنە ناوکییەکە


سەرۆژی ئێران حەسەن ڕۆحانی

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی هۆشیاریدا بە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە کشانەوەی لە ڕێکەوتنە ناوکییەکە و وتی ئەگەر سەرۆک ترامپ لەو ڕێکەوتنە بکشێتەوە ئەوا ڕووبەڕووی دەرەنجامی خراپ دەبێتەوە.

ڕۆحانی لە لێدوانێکیدا وتی " بە هەر کەسێک دەڵێم کە لە کۆشکی سپیدایە، ئەگەر پابەند نەبن بە بەرپرسیارێتییەکانیانەوە ئەوا حکومەتی ئێران بە توندی وەڵام دەداتەوە."

وتیشی " ئەگەر هەر کەسێک ناپاکی لە ڕێکەوتنەکەدا بکات ئەوا دەبێت بزانێت ڕووبەڕووی دەرەنجامێکی زۆر خراپ دەبێتەوە."

هەروەها سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران عەلی شەمخانی وتی ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بکشێتەوە ئەوا ئێرانیش لەوانەیە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکییدا بکشێتەوە.

شەمخانی پێش ئەوەی بەرەو ڕوسیا بەڕێبکەوێت لە تاران لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت ڕێکخراوی وزەی ناوەکیی ئێرانی ئامادەیە بۆ هەندێک جووڵەی لەناکاو ئەگەر هاتوو ڕێکەوتنە ناوکییەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.

هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە توانای ئێران بۆ کشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکییدا، شەمخانی وتی " ئەوە بژاردەیەکە لەنێو ئەو سێ بژاردەیەدا کە بیری لێدەکەینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG