Accessibility links

دەزگای وزەی نێودەوڵەتی: سەرەڕای سزاکان، ئێران هێشتا پابەندە بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەوە


دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی

لە ڕاپۆرتێکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتیدا هاتووە دەڵێت سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر تاران، هێشتا ئێران پابەندە بەو کۆتوبەندانەوە کە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا بۆی دانراوە و لە ساڵی 2015 دا لە نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا واژۆ کرا.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دەڵێت ئێران ڕێژەیەکی سنووردار لە یۆرانیۆم دەپیتێنێت و پیتاندنەکەش لە ئاستێکی دیاریکراودایە.

پشکنەرە نێودەوڵەتییەکە لێکۆڵینەوەیان لە بەندە سەرەکییەکانی ڕێکەوتنەکە کرد کە ئامانج لێی درێژکردنەوەی ئەو ماوەیەیە کە ئێران دەیەوێت بۆ دروستکردنی چەکی ناوەکیی. ئەم لێکۆڵینەوەیەش ماوەیەکی کەم پێش سەپاندنەوەی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران ئەنجامدرا.

بەڵام دیبلۆماتکارێکی دیکە دواتر وتی هیچ شتێک نیە ئاماژە بەوە بدات ئێران لەو کاتەوە ڕەفتارەکانی گۆڕیبێت.

وتیشی " لە دوای پێنجی مانگی یانزەوە هیچ شتێک نەگۆڕاوە لە بارەی هاریکاری ئێران لە پشکنینە نێودەوڵەتیەکان یاخوود لە هەڵوێستی ئێراندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG