Accessibility links

دەزگای وزەی ئەتۆمی : ئێران پابەندە بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە بەڵام دەتوانێت زیاتر بکات


بارەگای دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لە ڤییەنا
بارەگای دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لە ڤییەنا

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدا ئێران هێشتا پابەندە بە بەندە سەرەکییەکانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە سەبارەت بە چالاکییە ناوەکییەکانی سەرەڕای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنەکە.

دەزگاکە وتیشی ئێران دەتوانێت خێراتر و چالاکتر بێت لە ڕێگەپێدانی بە پشکنەرەکان تاوەکو بتوانن زیاتر بچنە شوێنەکانیەوە بۆ پشکنینی زیاتر و لەناکاو.

لە یەکەم ڕاپۆرتیدا دوای کشانەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوکییەکە، دەزگاکە وتی ئێران پابەندە بە سنووردارکردنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم و کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتاو و بەندەکانی دیکەوە.

ئەم ڕاپۆرتەش لەکاتێکدا دێت کە فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا هەوڵدەدەن ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکە بپارێزن کە ئەوەش بریتیە لە سوککردنی سزاکان لەسەر ئێران لە بەرامبەردا ئێران دەبێت بەرهەمهێنانی سووتەمەنی ناوەکیی سنووردار بکات. سەرۆک ترامپیش سزاکانی ئەمەریکا دەسەپێنێتەوە بەسەر تاراندا کە ئەوەش هەڕەشەی لەناوبردنی ڕێکەوتنەکە دەکات و لەوانەشە ببێتە هۆی ئەوەی ئێران کردەوەیەکی تۆڵەسەندنەوە ئەنجام بدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG