Accessibility links

ئێران دەڵێت هێشتا ڕێز لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەگرێت


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوی وتی ئێران هێشتا ڕێز لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 دەگرێت سەرەڕای ئەوەی هەندێک لە بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێکەوتنەکەدا کەمکردۆتەوە. هەروەها ڕەخنەی لە وڵاتانی ئەوروپی گرت لەوەی شکستیان هێنا لە ڕزگارکردنی ڕێکەوتنەکە.

موسەوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " تاران هێشتا ڕێز لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەگرێت، ئەو قسانەی ئەوروپا دەیکەن لەسەر ئەوەی ئێران ڕێکەوتنەکەی پێشێل کردووە دوورن لە ڕاستیەوە."

وتیشی " بەردەوامبوونی ئێران لەسەر کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتیەکانی لە ڕێکەوتنەکەدا دەکەوێتەوە سەر لایەنەکانی دیکەی بەشدار لە ڕێکەوتنەکە و لەسەر ئەوەش کە ئایا بەرژەوەندییەکانی ئێران بەپێی ڕێکەوتنەکە پارێزراو دەبن یاخود نا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG