سه‌رۆکی ئێران شه‌مه داکۆکی له ڕێکه‌وتنی ناو‌کی 2015ی له گه‌ڵ زلهێزانی جیهان کرد، و ده‌ڵێت 10 دانۆڵد تڕامپی دیکه ناتوانن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران بۆدواوه‌به‌رن.
لێدوانه‌کانی حه‌سه‌ن ڕووحانی له ده‌مێکدا دێت دانۆڵد تڕا‌مپ مه‌به‌ستێتی هه‌نگاو له دژی ئێران و ده‌ست کیسانی بگرێته به‌ر.
ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران وته‌کانی ڕووحانی بڵاوکرده‌وه له کاتێکدا له یه‌که‌مین ڕۆژی ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی خوێندن له زانکۆی تاران بۆ خوێندکاران ده‌دوا.
ئه‌و گوتی "ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی وامان به ده‌ست هێناوه که گۆڕانیان به سه‌ردانایه.نه تڕا‌مپ، و نه 10 تڕامپی دیکه‌ش و که‌س ناتوانێت پاشه‌کشه‌یان پێ بکات."
ئه‌و هوشداری به ئه‌مه‌ریکا دا که ڕێکه‌وتنه‌که پێ شێل نه‌کات.
"ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان پێ شێلی ڕێکه‌وتنی ناو‌کی بکات، ئه‌و هه‌موو جیهان ئه‌مه‌ریکای مه‌حکوم ده‌کات نه‌ک ئێران."
چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت تڕا‌مپ هه‌نگاوی نوێ به‌رامبه‌ر به سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران و گرووپی حیزب ئه‌لللا که ئێران پشتیوانی لێده‌کات بگرێته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها وابڕیاره حه‌وتووی دابێت تڕا‌مپ گوتارێکی ڕێباز له سه‌ر ئێران پێشکه‌ش بکات که تێیدا ئاماژه بکات ئێران مل که‌چی ڕێکه‌وتنی ناو‌کی 2015 نه‌بووه که ئه‌مه‌ریکا و زلهێزان له له گه‌ڵ تاران واژۆیان کرد.